زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پڕۆگرامێكی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر (FAU)ی ئه‌ڵمانی كه ئێستا پێی ناوه‌ته ساڵی شه‌شه‌م له‌ژێر ناونیشانی (پێگه‌یاندنی مامۆستایان له بواری وانه‌گوتنه‌وه وتوێژینهوهدا) كه تیایدا نزیكه‌ی (٥٠) په‌نجا له ستافی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ڕاهێنانی جیاوازیان پێكراوه له هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری(Entrepreneurship Education) و په‌روه‌رده‌ی فره‌یی (Diversity Education). له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و دوو بواره وه‌ك بابه‌ت دیزاینان بۆ كرا، له‌ناو مه‌نهه‌جی ٧ به‌شی زانستی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی له خوێندنی به‌یانیان و ئێواران زانكۆكه‌مان زیاد كرا، له ساڵانی دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا و پاشان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرا‌و و به‌ره‌وپێش بردرا. ماوه‌ی ٣ ساڵه له گشت به‌شه‌كانی ئه‌و كۆلێژه ده‌خوێندرێ زیاتر له ٤٠٠٠ قوتابی سوودمه‌ند بووه لێی. ئه‌م كاره‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری سه‌لاحه‌ددین، كه له ساڵی ٢٠١٨ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر دامه‌زرا، ئه‌نجام ده‌درێ.
وه‌ك ئاشكرایه و ده‌یزانن كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ –٢٠٢٠) ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی خستۆته نێو پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانه‌وه. بۆیه زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وه‌ك ئه‌ركێكی زانستی وئه‌كادیمی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارامه و لێهاتوو بۆ داهاتوو، به پێویست و گرنگی ده‌زانێ بانگێشتی ته‌واوی زانكۆكانی هه‌رێم بكات بۆ به‌شداریكردن له دوو خولی ڕاهێنانی هاوته‌ریب له‌و دوو بواره‌دا بۆ مامۆستایانی زانكۆ. ئه‌مه‌ش به ئامانجی دروستكردنی تاكێكی سه‌ربه‌خۆ و پێشه‌نگ كه بتوانێ له‌گه‌ڵ ژیانی بازاڕی كار هه‌ڵبكا و ده‌رفه‌تی كار دروستبكا نه‌وه‌ك به‌دوای ده‌رفه‌تی كار بگه‌ڕێ، هه‌روه‌ها تاكێك كه هه‌ڵبكا له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژی سه‌باری جیاوازی ئایدۆلۆژیا و ئاین و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، یاخود دروستكردنی كادرێكی په‌روه‌رده‌یی كه هه‌ڵگری ئه‌و كارامه‌یی و چه‌مكانه بێ و بتوانێ له داهاتوو نه‌وه‌یه‌ك له قوتابخانه‌كان پێبگه‌یه‌نێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه.
ناونیشانی خول:
ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری و فره‌یی
Teacher Training & Development: Entrepreneurship & Diversity Education
ئامانجی خولی په‌روه‌رده‌ی پێشهنكگاری:
- ئاشناكردنی به‌شداربووان به چه‌مكه‌كانی پێشه‌نگكاری و په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری.
- خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایانی ئاینده و باشتر ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌ركی په‌روه‌رده و فێركردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌ڕووی دیدگا و جیهانبینی و كارامه‌ییه‌كانی ژیان.
- چۆنیه‌تی گوتنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری له زانكۆ و قوتابخانه‌كان.
- ڕێنماییكردن و هاریكاریكردنی به‌شداربووان بۆ دیزاینكردنی كۆرسبوكی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی پێشه‌نگكاری.
ئامانجی خولی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی:
- ئاشناكردنی مامۆستایانی ڕاهێنراو به بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و تێكهه‌ڵكێشكردنی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و فێركردندا.
- هاوكاریكردنی مامۆستایانی به‌شداربوو بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مكه‌كانی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و چۆنیه‌تی جێكردنه‌وه‌و وتنه‌وه‌ی له پرۆگرامی خوێندندا.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای مامۆستایان بۆ وتنه‌وه‌ی بابه‌تی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانی ژیان وه‌ك بابه‌تێكی نوێی به‌رنامه‌ی خوێندن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی.
- ڕێنماییكردن و هاریكاریكردنی به‌شداربووان بۆ دیزاینكردنی كۆرسبوكی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی.
ماوه‌ی خوڵ:١٨ كاتژمێر له ٦ رۆژدا
به‌رواری ده‌ستپێكردن:٢١\٩\٢٠١٩
به‌رواری كۆتایی:٢٦\٩\٢٠١٩
لێژنه‌ی ئاماده‌كاری:
١. م. هه‌وران عبدالله سعید
٢. د.سامی علی حسین
٢. م. نیزام حسن ڕشید
٣. م. احسان صابر شفیق
٤. دیڤد سامی تۆما
٥. سیروان احمد قادر
خۆتۆماركردن:بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆماركردن سه‌ردانی ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بكه‌ن له‌رێگای:
تێبینی:گشت خه‌رجیه‌كانی خوله‌كه له ئه‌ستۆی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌بێت جگه له شوێنی مانه‌وه و خواردن.