لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە تاقیگەی (Advanced Physiology Lab.)ـی بەشی بایۆلۆجی لە کۆلێژی زانست کۆمەڵێک مامۆستا دوای ماندوبوونێکی زۆر هەڵساون بە دروستکردنی ئامێری (Automated Organ Bath) بەشێوەیەکی زانستی و ورد بە مەبەستی بەکارهێنانی توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا و توێژەرانی فیسیۆلۆجی گیانەوەر لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.
شایەنی باسە ئەم ئامێرە لە کۆمپانیای نێودەوڵەتی بە بڕی 20,000 دۆلار دەفڕۆشرێت و تێچووی دروستکردنەکەی لەلای کۆلێژی زانست تەنها 1000 دۆلار بووە.
لە دروستکردنی ئەم ئامێرەدا گۆڕانکارییەکی زانستی ورد ئەنجامدراوە کە بەراورد لەگەڵ ئامێرە ئۆڕجینەڵەکە زۆر وردترە لە ڕووی ئەنجامی توێژینەوەکان .
لەم ئامێرەدا چەندەها پارچەی وردی ئەلیکترۆنی و میکانیکی بەکارهاتووە.
پەرەسەندنی ئەم ئامێرە بۆ زانکۆ گرینگییەکی زۆری دەبێت بۆ توێژینەوەی فیسیۆلۆجی گیانەوەری کە ئاستی زانستی کۆلێژەکەمان و زانکۆکەمان بەرەوپێش دەبات و دەكرێت بەداهينان هەژمار بكريت.
ئێستا ئەم ئامێرە بەکاردێت بۆ توێژینەوەی زانستی و ئەنجامی گرینگی بەدەستهێناوە.
ئەو بەڕێزانەی لە پەرەسەندنی ئامێرەکە بەشداربوون:
پ.د. اسماعیل مصطفی مولود
د. نزار محمد شریف
م. گۆڤەند موسی قادر
خدر حمد امین (ئەندازیاری کارەبا)