ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٢ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.دحسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازی لە “ م.احمد عبدالفتاح عبدالرزاق” بەڕێوەبەری سەنتەری ئای تی و سەرجەم فەرمانبەرانی کرد.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم تیمەکانی سەنتەری ئای تی کرد لەبەرانبەر کاروچالاکییەکانیان بەتایبەت بە ئەلکتڕۆنیکردنی بوارە کارگيڕییەکانی زانکۆ “ دڵنایی جۆری، خوێندنی باڵا، خوێندنی بەرایی، کتێبخانەی ئەلکتڕۆنی.
سەرۆکی زانکۆ هیوای سەکەوتن و بەردەوامی لە کارەکان بۆ خواستن.