ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە “ شڤان محموود” سکرتێری یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و باسی ڕۆڵی قوتابییان و لاوانی لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی زانستی لەگەڵ زانکۆ کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا سکرتێری یەکێتی قوتابییان و لاوان بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندی و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی نێوانیان کرد و گوتی ئەوەی پێویستە بۆ خزمەتکردنی قوتابییان ئەنجامی دەدەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.