ڕێککەوتى ٤/١٠/٢٠٢٥ بەرێوبەرایەتی تەندروستى و سەلامەتى هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتی شاخەوانی بۆ کۆمەڵێک مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ئەنجام درا بۆ مەبەستی تێکەڵ بوون لەگەڵ سروشت و جوانى ژینگە کورستان وە بۆ ئاسوودەیی دڵ و دەروون و تەندروستیمان هەموومان پێویستیمان بەم گەشتانەیە و کۆمەڵیک چاڵاکی جۆراو جۆر تایبەت بە شاخەوانی وسمیناری تایبەت بە زانیاریی و ڕێنمایی لە لایەن ڕێنیشاندەر (کاک نزام فیصل و د. هیوا) کە پسپۆرن لەم بوارە پێشکەش بە بەژداربووان کرا و گروپێکی تایبەت بە شاخەوانی زانکۆی سەلاحەدین تاوتوێکرا بۆ کۆکردنەوەی هەمووان ئەوانەی ئاڕەزووی ئەم گەشتە دەکەن.