بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر وپتەوکردنی هاوکاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ بەڕێز(م. ئاریان حسێن دزەیی) ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/١٥ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی کرد کەلەلایەن بەڕێز (کارزان عبدالهادی ) پێشوازی لێکرا جەختمان کردوە لەسەر گرنگی دانی هاوکاری کردنی زانکۆمان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە پێناو خزمەت کردنی زیاتر دابین کردنی ژینگەیەکی پاک و خاوێن و دانبین کردنی کەل و پەلی پێویست بە پاکردنەوە.