ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦)،(م.اریان حسین دزهیی) بهرێوبهری بهریوبهرایهتی تهندروستی و سهلامهتی زانكۆی سهلاحهدین له کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە دامەزراوە حکومی و کۆمەڵایەتییەکان، هەلمەتێکی بەرچاو و کاریگەر بۆ ژینگەپارێزی و پاککردنەوەی ناو کۆلێژ و دەوروبەری ئەنجامدا.
ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەڕێزان: (د. مەهدی عوسمان) یاریدەدەری ڕاگر، (سوارە ئەکرم) قائمقامی قەزای شەقڵاوە، (محمەد ئیسماعیل) بەرپرسی ڕێکخراوی قەڵەم، هەروەها بەڕێوەبەری شارەوانی شەقڵاوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە، و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکیی ئەم هەلمەتە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی، پشتگیری کردن لە کلتووری پاکوخاوێنی، و پەرەپێدانی ڕووحی هاوکاری و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەنێوان تاکەکاندا، بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست و گونجاو