ئەندازیارى نەوەیەک .... سەرکەوتوو داهێنەر و زیرەک لە ڕووى سۆزدارییەوە
ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى ١٤-٤-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونى بەرێز ڕاگرى کۆلێژ(پ.ى.د.موسى محمد خضر) و (د. ئاریان حسین دزەیى) بەرێوبەرى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى صلاح الددین و تەندروستى و سەلامەتى کۆلێژەکەمان و کۆمەڵەى پێکەوە ژیان و پاراستنى ژیان و ژینگە هەڵسا بە کردنەوەى خولێکى تایبەتى هۆشیارى تەندروستى لە هۆلى( فەرهادى) بۆ فەرمانبەران لە لایەن بەرێزان (حەسەن سەعید) راهێنەر و (د. هەوراز سامى) مامۆستا لە بەشى کیمیا لە کۆلێژى پەروەردە ناونیشانى (ئەندازیارى نەوەیەک.... سەرکەوتوو داهێنەر و زیرەک لە ڕووى سۆزدارییەوە) بەرێوەچوو.