بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی (ڤیان عزیز )خولێکی دوو ڕۆژەى فریاگوزاری سەرەتایى ئەنجامدرا لەکۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە
لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨-١١/١٩/ ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د. چەتۆ حمدامین سمایل) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە/شەقڵاوە، (محمد خسرۆ میرکە) بەرپرسی کارگێڕی قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە ، (محمد اسماعیل قادر) بەڕێوەبەری کارگێری کۆلیژ، (م. خونچە صباح أحمد) بەرپرسی دڵنیای جۆری کۆلێژ و سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری خول، (خورشید قادر زەرد) بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ، و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر. خولێکی دوو ڕۆژە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ ئەنجامدرا ، لە خولەکەدا باسی چەندین بابەتی گرنگ کرا وەکو (کاری خۆبەخشی و ڕووداوەکانی بۆمەلەرزە و لافاو و شڵەژانی دەرونی و چارەسەرەکانی و فریاگوزاری سەرەتایی و بەرگری شارستانی ).
شایەنی باسە خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەڵامدانەوەی خێرا سەر بە بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.
لەکۆتایی خولەکە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ و سوپاس و پێزانینی بەخشیە ڕاهێنەرانی خولەکە و ئەندامانی لێژنەی ئامادەکاری