لە درێژەی کار و چالاکییەکانى بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی پێنجشەممە ۱٤ـی ئایاری ۲۰۲٦، بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان نێوار بەدیع، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی سەرچاوەکان لە ناوەند، خاتوو سۆکار حەمەشەریف، بەڕێوبەری پڕۆگرامی Volunteer.KRD، خولێکی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگای هەولێر کۆتاییهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
خولەکە لە ڕۆژی دووشەممە ۱۱ـی ئایاری ٢٠٢٦ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ـی ئایاری ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، کە تێیدا ۲٥ مامۆستای زانکۆ بەشداربوون، وە بەشداربووان سوودمەندبوون لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، وەهەروەها ئاشنابوون به "چۆنیەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکە".
شایەنی باسە خولەکە لە چوارچێوەی واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ #KurdistanFoundation بەڕێوەچوو، کە ئامانج تێیدا کارکردنی پێکەوەییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زانستییانەی قەیرانەکان و ڕێگریکرن لە کارەساتەکان.
م.اریان حسین دزهیی بهرێوبهری تهندروستی و سهلامهتی و كاك رێبازنصرالدین محمد بهریوبهری بهشه ناوخۆی شههید شهوكهتی كوڕان بهژداربوون لهم خوله كه بهرێوبهرایهتی ناوهندی كتێبخانهی زانكۆ ئهنجامدرا.