
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی \ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بنکەی تەندروستی زانکۆ (هاوڕێی گەنجانن) دەکاتەوە، لەم بنکەیە زۆربەی چارەسەریە فریاگوزاریە خێراکانی تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە زانکۆی سەلاحەدین.
ئەم بنکەیە دەکەوێتە تەنیشت کۆلێژی زانست، سەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک.