لە شاری دهۆک کۆڕبەندی مێپس بەڕێوەچوو. بەژداریکردنی بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی
رۆژی سێشەممە ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس کرد.
لەو کۆڕبەندە دا کە ژمارەیەکی بەرچاوی کەسایەتیی و سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان و نێردە و دیپلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگهیاند”پێویستە هەموو پێکەوە هەوڵ بدەین دەوڵەتی دامەزراوەیی دابمەزرێت، چیدی دەوڵەتۆك لەنێو دەوڵەتدا نەبنە رێگر و كێشە دروست بكەن، هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاند پێویستە “یاسا سەروەر بێت، هەر هاووڵاتییەك مافی خۆی و ئەركی خۆی بزانێت و تەركیزێكی زیاتریش بكرێت لەسەر خزمەتگوزاری بۆ سەرتاسەری عێراق”، من وا دەزانم كە خەڵكی ئێمە هەموو لە كوردستان، لە ناوەڕاست، لە باشوور، ماندوو بوون لە درووشم، زۆریان گوێ لە درووشم بوو، خەڵك بە كرداری شتیان دەوێت، كارەبایان دەوێ، شەقامیان دەوێ، نەخۆشخانەیان دەوێ، پەروەردەیەكی راست و دروستیان دەوێ. هیوادارین هەموو لایەك رووی خۆیان بدەنە ئەوەی كە ئاستی ژیانی خەڵكی ئێمە بەرەوپێش بچێت، ئەمە ئەنجامێكی باش دەدات.
سەرۆک بارزانی پەیامێکیشی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردو رایگەیاند” هیوادارم لایەنە كوردستانییەكان باش گوێ بدەنە ئەم گوتارەی من، ئێستا ئەو هەلومەرجانەی كە پاش هەڵبژاردنی فیدڕاڵی هەیە، ئەو هەلومەرجانەی پێش ئێستا نییە، پێویستە بەپێی ئیستحقاقی ئینتیخابی، هەموو لایەك بگاتە هەقی خۆی”.
لەم کۆڕبەندە سەرۆک و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک بەڕێوەبەر و مامۆستا بەشداربوون.