لە درێژەی کار و چالاکییەکانماندا ئێوارەی ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٦ بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆمان (م. ئاریان حسین دزەیی) بانگ هێشت کرا بووین لەلایەن بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دیاری شاری هەولێر ئێوارە خوانێکی مانگی پیرۆزی رەمەزانیان کردەوە لە پەیمانگای CMC بە هاوکاری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر رێکخرا بوو ، بۆ کۆمەڵێک ژینگە پارێزانی شاری هەولێر .شایەنی باسە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی رووحی هاوبەشی لەنێوان کەسانی ژینگە پارێز ، ئەم کۆبوونەوەیە هەوڵێک بۆ نزیک کردنەوەی بیر و بۆچوونەکان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوتر بوو لە دوای ئێوارە خوانەکە چەند چالاکیەکی ئاینی رێکخرا بوو بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و خوێندنەوەی مەولود لەو ئێوارەیە ، لەکۆتایش هەر ژینگە پارێزێک لە لایەن دەزگای خێرخوازی حاجی ادریس سورچی بە سەبەتەیەک خۆراک هاوکاری کران.