لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەیییەکان لە لایەن تاکەکانی کۆمەڵگاوە و هاندانیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە پاراستنی چواردەوردا، لە بەرواری ٢٠٢٦/٥/٢٠ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاڤیار بۆ هۆشیاری ژینگە، گفتوگۆیەکی کراوەی زانستییان لەژێر ناونیشانی «ڕێگاکانی گەیاندنی هۆشیاریی ژینگەیی» ساز کرد، کە تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکان، وە نوێنەری سەنتەر و بەڕێوبەرایەتیەکانی زانکۆ وە چالاکوانانی بواری ژینگەدۆستی لە هۆڵی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کۆبوونەوە، بەو ئامانجەی لە ڕێگەی گۆڕینەوەی سەرنج و پێشنیارەکانەوە، میکانیزمە هۆشیارکەرەوەکان پەرەپێبدەن و ئاستی بەرپرسیارێتیی تاک بەرامبەر بە ژینگە بەرز بکەنەوە.