لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆمان (م. ئاریان حسین دزەیی) و بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژى ئاداب ڕۆژى سێ شەممە رێکەوتی ١٠-٢-٢٠٢٦ کاتژمێر (١٠:٣٠) ی بەیانی لە هۆلی (فەرهادی) وۆرکشۆپێک بۆ عقیدی هاتووچۆ (رەنجبەر نادر شێخانی) بەناونیشانى (کلتورى هۆشیارى هاتووچۆ و کاریگەریەکانى لە بەرزکردنەوەى ئاستى سەلامەتى رێگا لە نێوان قوتابیانى زانکۆ) سازکرا. لەو ۆرکشۆپەکەدا بەرێزیان باسى لە کلتورى هۆشیارى هاتووچۆى کرد لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى خۆمان پیویستە پابەند بین بە یاساکانى هاتووچۆ, باسى لە چەند یاسایەکى هاتووچۆى کرد.
لە دریژى باسەکەیدا بەرێزیان باسى لەوە کرد کە هاوڵاتى پێویستە لە خۆیەوە دەست پێى بکات کە پابەند بێت بە هێماکانى هاتووچۆ, و پەلە نەکردن لە کاتى شوفیریدا دواتر قەڵغانى ڕێزلێنانى پێشکەش کرا کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە ئامادەکرا بوو.