لەدرێژەی پێدانی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی بەڕێز(م.ئاریان حسێن دزەیی) زانکۆی صلاح الدين بەڕێوەچوونی سیمینارێک لەبارەی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر ـ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان EJCC ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣/٢/٢٠٢٦ سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لەپارێزگای هەولێر ـ پێشکەش بە قوتابیانی زانکۆی سلاحەدین کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان کرا ، تێدا مەترسی کۆچی نایاسایان خستەڕوو و باسیان لەو خاڵانە کرد کە دەبنە هۆی مەترسی لەسەر ژیانیان کە لە کۆچی نایاسایی دەیگرنە بەر ، رێنوویان کردن لە بژاردە یاساییەکان هەڵبژێرن بۆ کۆچ.شایانی باسە سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە میانی ئەو هاوبەشیەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەل ICMPD لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە بۆ خزمەتکردنی گەنج و هاولاتیان.