لەدرێژەی پێدانی کاروچالاکیەکانمان دا لە زانکۆی صلاح الدين بە چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین"پ.د. کامەران یونس محمد امین" بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەهەماهەنگی لە هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژی زمان ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢٥ ۆڕک شۆپێکی بەناونیشانی(شێوازی خواردن لە ڕەمەزان) بۆ بەڕێز "پ.ی.د. بدر قادر سورچی " مامۆستای زانکۆ لە هۆڵی یەعقوبی کۆلێژی زمان ڕێکخست لە ۆڕک شۆپەدا دکتۆری ناوبراو بە شێوەیەکی زانستی کاریگەر سیستەمی خۆراک و شێوازی خواردنی لەم مانگە پیرۆزە ڕوونکردەوە جێی باسە ڕاگری کۆلێژ" پ.ی.د. سامان حوسێن عومەر" و یاریدەدەری ڕاگر"د.سۆران عبداللە مامەند" لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا، فەرمانبەر و قوتابییان لە ۆڕک شۆپەکە ئامادەبوون و سەرنجو تێبینیو پرسیارەكانی خۆیان ئاراستەی پێشکەشکار کرد دواتر وەڵامیان درایەوە. لە کۆتاییدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژ سوپاس نامەو ڕێزلێنان بەخشرایە پێشکەشکارو ڕێکخەرانی ۆڕک شۆپەکە.