لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەت و هەڵمەتی شوشتن و پاککردنەوەی کۆلێژی ئەندازیاری بەگشت و بەشەکانەوە بەڕێوەچوو لە ڕێکەوتی ٩ـی ٩ـی ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شکرد قەرەنی “ ڕاگری کۆڵیژی ئەندازیاری و “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و “ پ.د.سەردار قادر “ ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و “ م.ئاریان دزەیی “ بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و نوێنەری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان هەر یەکە لە ( بەرگری شارستانی / شارەوانی /بەشی ژینگە پاڕێزی / پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر / تەندروستی هەولێر )هەڵمەتێکی شوشتن و پاککردنەوەی ئەنجامدا لە کۆلێژی ئەندازیاری وە بەسەرجەم بەشەکان و گۆڕەپان و باخچەکان دەست پێکرد بۆ ژینگەیەکی لەبار و تەندروست وەك ئامادەکاری بۆ پێشوازی قوتابیان لەم هەڵمەتدا مەبەستمانە ئەو پەیامە بگەیەنین کە هەموومان ژینگە دۆست بین پاک و خاوێنی وولٚات و شارمان بپارێزین هەر یەکەو لەشوێنی کاری خۆیەوە لەکۆتایی دا سوپاسی گشت ئامادەبوانی بەڕێز دەکەین کەبەژداربوون لە هەڵمەت