بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستیی و سەلامەتی بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی دەشتی هەولێر و بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێری و دارایی بەڕێز (د.حسێن سعدی ابراهیم ) وە بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆمان بەڕێز(هندرێن طاهر حاجی) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی بەڕێز(ئاریان حسێن دزەیی) هەڵسا بە بەڕێوەچوونی وۆرك شۆپێک لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و پاراستنی تاک و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی تاک و سەلامەتی گواستنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان وە نەشڵەژان و خۆ بەدوورگرتن لەهەڵچوون لەکاتی شوفێری دا كەلەلایەن بەڕێز” عقید رەنجبەر شیخانی”کۆمەڵێک زانیاری بە سوود پێشکەش کرا و کۆمەڵیک پرس ئاڵوگۆڕ کران و پاشان ڕێزلێنان پێشکەش بە عەقیدی ڕاهێنەر کرا