
ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ۲٠ـی کانوونی دووەمی ۲٠۲٥، بە ئامادەبوونی (پ. ی. د. کامەران یونس محمدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر و، (پ. د. عبدالقادر نەقشبەندی) سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و، (پ. ی. د. شەریف مەولوود شەریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و، (پ. ی. د. هیوا مەجید خەلیل) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و، (پ. ی. د. ئەمین فەرەج شەریف) بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژیی و، بەرپرسانی حیزبی و حکومی و، سەرۆکی بەش و مامۆستایان و قوتابییان، سیمپۆزیەمی (گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی: بەردەوامبوون یاخود وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوە) بەڕێوەچوو. شایانی باسە ئەم سیمپۆزیەمە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژیی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوە و دیراساتی ستراتیژیی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجامدراوە.
بێگومان هەبوونی چالاکی لەم جۆرە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، سەرباری ئەوەی سوود و گرنگییەکی بەرچاوی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ڕانکینگی زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا چالاکییەکی لەم جۆرە دەتوانێت یارمەتی دروستکەرانی بڕیار لە هەرێمی کوردستان بدات، بۆ خوێندنەوەی واقیعیانە تری ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان، لە پێناو داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژییەتێکی تەندروست.
لەم سیمپۆزیەمەدا دوو پانێل بەڕێوەچوو، پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی (ڕوانگەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)
بەڕێوەبەری پانێڵ: بەڕێز د. محەممەد مەحموود ساڵح
پانێڵیستەکان:
بەڕێز: (پ. ی. د. عمر نورەدینی): دۆکترینی دۆناڵد ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە بەگشتی و، بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی
بەڕێز: (پ. ی. د. عمران عمر علی): ستراتیژیەتی ئەمریکا بەرامبەر شەڕی غەززە و لێکەوتەکانی
بەڕێز (پ. ی. د. پەرویز ڕەحیم قادر): سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر ئێران: گۆڕانکاری و بەردەوامی
پانێڵی دووەم، بە ناونیشانی (لێکەوتەکانی گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر عێراق، هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان)
بەڕێوەبەری پانێڵ: بەڕێز م. ئەحمەد بابەکر ئەحمەد
بەڕێز: (فەلاح مستەفا): ڕوانگەی هەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەی دووەمی دۆناڵد ترەمپ
بەڕێز: (پ. ی. د. زوبیر ڕەسول): ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان ترەمپ و ئەردۆغاندا
بەڕێز: (م. ڕابەر تەڵعەت): گەڕانەوەی ترەمپ، ئەولەویەتی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئینگلیزی
On Monday, December 20, 2025, a symposium titled “Donald Trump’s Return to the White House: Continuation or Transaction in Foreign Policy” was held in the esteemed presence of Asst. Prof. Dr. Kamaran Younis M. Amin, President of Salahaddin University-Erbil; Prof. Dr. Abdulqadir Naqshbandi, President of Lebanese French University (LFU); Asst. Prof. Dr. Sharif Mawlood Sharif, Vice-President of Salahaddin University-Erbil for Scientific Affairs and Higher Education; Asst. Prof. Dr. Hiwa Majid Khalil, Dean of the College of Political Science; Asst. Prof. Dr. Amin Faraj Sharif, Head of the Center for Political and Strategic Studies; alongside various government and parties officials, department heads, faculty members, and students. It is noteworthy that this symposium was organized by the Center for Political and Strategic Studies at the College of Political Sciences, Salahaddin University-Erbil, in collaboration with the Center for Strategic Research and Studies at the Lebanese French University.
Undoubtedly, hosting such activities represents a significant achievement for the Center for Political and Strategic Studies within the College of Political Science. Moreover, it contributes greatly to enhancing the university’s reputation and academic ranking. Furthermore, such activities can assist decision-makers in the Kurdistan Region in analyzing local, regional, and global events more realistically, thereby enabling the formulation of effective policies and strategies.
The symposium featured two panels, with the first panel titled “Donald Trump’s View of Middle East Issues.”
Panel Moderator: Esteemed Dr. Mohammed Mahmoud Salih
Panelists:
• Asst. Prof. Dr. Omar Nouradini: Donald Trump’s Doctrine for Foreign Policy in General and Towards the Middle East in Particular
• Asst. Prof. Dr. Imran Omar Ali: U.S. Strategy Towards the Gaza War and Its Consequences
• Asst. Prof. Dr. Parwiz Rahim Qadir: Donald Trump’s Policy Towards Iran: Change and Continuity
The second panel was titled “Consequences of Donald Trump’s Return on Iraq, the Kurdistan Region, and West Kurdistan.”
Panel Moderator: Esteemed L. Ahmad Babakr Ahmad
Panelists:
• Mr. Falah Mustafa: The Kurdistan Region’s View of the Second Donald Trump Administration
• Asst. Prof. Dr. Zubair Rasul: West Kurdistan Between Trump and Erdoğan
• L. Raber Talaat: Trump’s Return: U.S. Policy Priorities Towards Iraq and the Kurdistan Region