
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٢٢-٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر وجێگری ڕاگر و سەرۆك بەشەکان و ژمارەیەك لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلیژی زانستە سیاسیەکان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی بە سەرکەوتوویی سمینارێکی لە ژێر ناونیشانی "مادە هۆشبەرەکان: دێوەزمەی گەنج، ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی" بۆ بەرێز محمد حميد عباس، ئه فسه ر له به رێوه به رايه تی نه هێشتنی مادده هۆشبه ره كان بەڕێوەبرد.
لەم سمینارە کە لە لایەن مامۆستا هەرێم ڕیبوار بەرێوەچوو، باس لە جۆرەکانی مادەی هۆشبەر، بە تایبەت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان بە کار دەهێنرێن، شێوازەکانی بە کار هێنان، مەترسیەکان بۆ سەر تاك، کۆمەلگا و ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەلایەتی کرا و هەروەها تیشك خراوە سەر چۆنیەتی هەڵسوکەوت لە گەل بە کار هێنەرانی مادە هۆشبەرەکان و ئەرکی تاکەکان. شایانی باسە لە سمینارەکەدا جگە لە خستنە رووی کۆمەڵێك داتا و زانیاری، کورتە ڤیدیۆیەکیش لە سەر گیرۆدەبووەکانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێم لە سەر سمارت بۆرد نمایش کرا.
پاشان دەرگای پرسیار و سەرەنج کرایەوە و ئامادەبووان دید و پرسیارەکانیان خستە و لە کۆتاییش دا بەرێز د. ئەسوەد قادر ڕاگری کۆلیژ سوپاس و پێزانینی سەنتەری پێشکەش بە بەڕێز محمد حمید کرد.