
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی هه‌ڵسا به سازكردنی پانێلێكی تایبه‌ت به پرسی ئافره‌تان. پانێله‌كه به ئاماده‌بوونی (د.شێروان – یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ)، (د.ئه‌سوه‌د راگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان)، (د.حسین راگری كۆلێژی یاسا)، (د.سولاڤ راگری یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌زانكۆی به‌یان) (د.سامان – به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین)، مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به‌رێوه‌چوو.
له ژێر ناونیشانی (دید و خوێندنەوەی جیاواز بۆ پرسی ئافرەت لە هەرێم و جیهان) پرسه‌كانی ئافره‌تان له چه‌ند روانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆی زانستی، به به‌شداری چه‌ندین پسپۆری تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی ئافره‌تان.
له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می پانێڵه‌كه‌دا د.ڤیان سلێمان سه‌رۆكی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد به ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی سۆسیۆلۆژی بۆ پرسی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان)، كه تێیدا باسی له‌و باكگراونده سۆسیۆلۆجییه كرد كه پێویستن بۆ تێگه‌یشتن له پرسی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رێوه‌بچێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م تایبه‌ت به بابه‌تێكی خاتوو به‌هار عه‌لی سه‌رۆكی رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، بابه‌ته‌كه له‌ژێر ناونیشانی (مێژوو و شه‌پۆله‌كانی فیمینیزم له جیهان و هه‌رێمی كوردستان) تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی ره‌وتی فیمینیزم تێیدا گه‌شه‌ی كردووه. پاشان له‌رێگه‌ی جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دیدگای خۆی خسته‌روو.
له ته‌وه‌ری كۆتاییدا دكتۆر چنار ابوبكر مامۆستا له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی (فێمینیزم لە هزری سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و وانەکانی بۆ هەرێم) تێیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر لایه‌نه تیۆرییه‌كانی فیمینیزم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه تێگه‌یشتنێكی دروست بێته كایه‌وه بۆ پرسی ئافره‌ت له‌روانگه‌ی فیمینیزمییهوه.
شایه‌نی باسه پانێله‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا ژیلیا شێرزاد به‌رێوه‌چوو.
له‌كۆتاییشدا ئاماده‌بووان و قوتابیان به پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و تیشكیان خسته سه‌ر زۆربه‌ی رههندهكانی پرسه‌كه.