
ڕۆژی سێ شەمە کاتژمێر 10.30 ڕێکەوتی 1-10-2024 لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان هەڵسا بە سازدانی پانێلێک لە ژێر ناونیشانی ( هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان) بنەماکانی بەر بژێرکردنی کاندید دروشم و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونی بەرێز پرۆفسۆری یاریدەدەر دکتۆرهیوا مجید خلیل ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگڕ و هەردوو سەرۆک بەش و مامۆستایان ، پانێلەکە لە لایەن بەرێز دکتۆر محمد احمد مجید بەرێوەچوو بە میوان داری:- دکتۆر طالب عبدالعزیز محمد/ بنەماکانی بەربژێرکردنی پاڵێوراو لەلایەن پارتە سیاسییەکان وە دکتۆر ئارام نجم الدین برادۆستی / دروشمەکانی هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکان لە نێوان تیرۆرو پراکتیکدا وە دکتۆر کامەران حسن/ کاریگەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە لایەن پارتە سیاسییەکان لە سەر دەنگدەر لە کۆتایدا بە پرسیار و وەڵام کۆتایی بە پانێلەکە هات....