
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلێژەکەمان, سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲٤/۱۰/۱٥ لە هۆڵی (پ.د.شێرزاد ئەحمەد نەجار) بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ، ی.ڕاگری کۆلێژ، سەرۆکی سەنتەر، هەروەها مامۆستا و قوتابیانی ئازیزی کۆلێژ؛ پانێڵێک بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی (کۆتای پێکهاتەکان: لەژێر ڕۆشنایی سیسیتەمی هەڵبژاردن و ململانێی پارتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان).
پانێلیستەکان پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان:-
١- پ.د. سرهنگ حمید صالح بەرزنجی: بەناونیشانی(چەند سەرنجێکی یاسایی لەسەر کۆتای پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) .
٢- ئانۆ جوهر عبدۆکا: بەناونیشانی(کۆتای پێکهاتەی کریستیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-دەرفەت و ئالنگارییەکان).
٣- پ.ی.د. ئادەم عبدالجبار عبدالله: بەناونیشانی(گوتاری ڕقەبەری دەربارەی کۆتای پێکهاتەکان و دەرهاوێشتەکانی لەسەر پێکەوەژیان).
٤- د.طالب عبدالعزیز محمد بەڕێوەبەری پانێڵ.
جێگەی ئاماژەیە، پانێڵەکە بەپرسیاری مامۆستایان و قوتابیان، دواتریش وەڵامی پانێڵیستەکان لەسەر بابەتەکە کۆتایی پێهات.