ئەمرۆ ١٦/٥/٢٠٢٤ لە مەراسیمێکدا بە ئامادە بوونی بەرێزان جێگری ڕاگر، سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و ژمارەیەك مامۆستا و قوتابی بە مەبەستی ڕێز گرتن لە ئەرك و ماندووبوونیان سوپاس و پێزانینی سەنتەر پێشکەش کرا بە قوتابیە خۆبەخشەکان و ستافی سەنتەر کە خۆبەخشانە و بەشێوازی جۆراوجۆر هاوکار بوون لە سەرخستنی کار و چاڵاکیەکانی سەنتەر. بە ماندووبوونی دڵسۆزانەی ئەم تیمە، سەنتەرەکەمان لە سالی ئەکادیمی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ چەند چاڵاکی جۆراوجۆری زانستی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.