
ئەمڕۆ سێشەمە (۲۱-٢-٢٠٢٣) کاتژمێر (۱۰:۱٥) لەهۆڵی سیمیناری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی بەڕێزان، د. ئه‌سوه‌د قادر ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، د.سه‌ردار قادر یاریده‌ده‌ری ڕاگر، سه‌رۆك به‌شەکان، د. محمد وەلەدبەگی سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلیژی زانستە سیاسییەکان-زانکۆی سەلاحەدین، مامۆستا و قوتابییانی كۆلێژەکەمان و پەیمانگەی ئایندە و میوانان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگەی تەکنیکی ئاینده، پانێڵێكی کراوەی سازکرد به ناونیشانی:
"زمانی كوردی له ڕایه‌ڵه‌كانی نیشتمانسازیدا".
پانێلەکە لە لایەن م. هۆگر ئیبراهیم حەکیم بەرێوەچوو و تێیدا ئەم بەرێزانە بابەتیان پێشکەش کرد:
پ.ی.د.ئه‌مین فەرەج شەریف، ڕاگری په‌یمانگەی ئاینده (گرنگی زمان لە پڕۆسەی نیشتیمانسازیدا)،
د.ئه‌میر موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دئه‌مین، مامۆستا لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین - كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور (زمانی کوردی، پێگە و ئاڵنگارییەکانی لە خوێندنی باڵادا) و
د.په‌روێز ڕه‌حیم قادر، مامۆستا لە زانكۆی سه‌لاحه‌دین - كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان (زمان ، ناسنامە ، ئاسایشی نەتەوەیی).
پانێڵیستە بەڕێزەکان بە شێوازێکی زانستی تەوەرەکانیان پێشکەش کرد و لە سێ دیدی جیاواز تیشکیان خستە سەر گرنگی زمانی دایك لە پرۆسەکانی نیشتمانسازی و دەستەبەرکردنی ناسنامە و ئاسایش و لە هەمان کات ئالنگاریەکانی بەردەم بە زانستی کردنی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی خوێندنی بالا. پاش کرانەوەی دەرگای پرسیارکردن، وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانی ئامادەبووانییان دایەوە كە جێگای ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.
لەکۆتاییدا لەلایەن ڕاگری کۆلیژ و ڕاگری پەیمانگەی ئایندە سوپاس و پێ‌زانین پێشکەش بە پانێڵیستەکان و بەرێوەبەری پانێل کرا.