
ڕۆژی چوار شەممە ڕێككهوتی 27 ی 11 ی 2024 به ئامادهبوونی بەڕێزان پ.ی.د.كامهران یونس محمدئهمین "سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین "، و" پ.ی. د.هیوا مجید" ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییهكان و پ.ی.د.ئەمین فەرەج شەریف بەرپرسی سەنتەری سیاسی وستراتیژی، بەرپرسانی حکومی و حیزبی، وە سهرۆكی بهش و مامۆستایان و قوتابییان، سەنتەرەکەمان هەڵسان بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی دیدارێک بەهاوبەشی لەنێوان زانکۆی سەڵاحەدین و دامەزراوەی (بيت الحكمة)، بە ناونیشانی "ئایندهی پهیوهندییهكانی حكومهتی فیدڕاڵ و حكومهتی ههرێمی كوردستان"
لهسهرهتای دیدارهكه بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی کۆلێژی زانستە سیاسسیەکان لە زانكۆی سهلاحهدین وتارێكی پێشكهشكرد و تیشكی خسته سهرگرنگی ئهم جۆره دیدار و گفتوگۆ ئهكادیمیی و سیاسییانه بۆ دهربڕی و بهگرنگ وهسفی كرد و ئاماژهی بهوهكرد دهكرێت ڕاسپاردهی ئهم دیداره ئاڕاستهی لایهنی پهیوهندیدرار بكرێت وهك چارهسهی کێشەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی هەرێمی کوردستان سوودی لێوهربگیرێت.
جێگەی باسە، ئەم دیدارە دوو بانێڵی لەخۆگرتبوو:
لە پانێڵی یەکەم کە لەلایەن پ.د.خمیس البدری بەڕێوەبرا، تیشك خرایه سهر پهیوهندییهكانی نێوان هەردوو لا، تێیدا ڕێبازەکانی ئەندازەی بنیاتنانی دەوڵەت و حکومڕانی باش لەلایەن ـ پ.د..عامر حسن فیاض خرایەڕوو.
دواتر، پ.د.شێرزاد نەجار، بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەڕوانگەی دەستوری عێراقەوە گەنگەشە کرد.
کاریگەرییەکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام تەوەرێکی تری ئەم پانێلە بوو لەلایەن ـ پ.ی.د.خنسا محمد جاسم الشمری باسی لێوەکرا.
دواتریش پ.د.خیری ابراهیم ناکۆکی دارایی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری ۲٠٠٥ ی خستە بەرباس ولێکۆڵینەوە.
پانێڵی دووەم:
ئیشکالییەتی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان ـ پ.د.سردار قادر
ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم ئالنگاری و دەرفەتەکان ـ پ.د.خالد عبداللە
جەدەلییەتی پەیوەندی نێوان مەرکەزیەت و فیدڕاڵییەت ـ د.عبدالحکیم خسرۆ
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. شاخەوان محمد.
دوابەدوای پرسیار و وەڵام و گفتوگۆیەکی چڕوپڕی ئەکادیمی، کۆتایی هێنرا بەدیدار ەکە لە ڕێگەی بەخشینی بڕاونامە ی بەشداریکردن و قەڵغانی رێز لێنان لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین بە بەشداربووان.
شیاوی باسکردنە، ئەم دیدارە زانستیە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی/ کۆلیژی زانستە سیاسیەکان ڕێکخرا بوو.
يوم الاربعاء الموافق 27 تشرين الثاني 2024، و بحضور السادة، أ. م. الدكتور كامران يونس محمد أمين "رئيس جامعة صلاح الدين"، و أ. م. د. هيوا مجيد خليل عميد كلية العلوم السياسية، أ.م.د.أمين فرج شريف مسؤول مركز الدراسات السياسية والاستراتيجية، والمسؤولين في الحكومة والساسة، ورؤساء الأقسام العلمية، الأساتذة والطلبة، قام المركز بتنظيم و إدارة ملتقى مشترك بين جامعة صلاح الدين ومؤسسة (بيت الحكمة)، بعنوان:"مستقبل العلاقات بين الحكومة الاتحادية" وحكومة إقليم كردستان".
في بداية الملتقى، ألقى رئيس مركز الدراسات السياسية والاستراتيجية في كلية العلوم السياسية/ جامعة صلاح الدين كلمة أبرز فيها أهمية مثل هذه الملتقيات والنقاشات الأكاديمية. وأكّد على ضرورة توجيه توصيات هذا الاجتماع إلى الأطراف المعنية بغية الاستفادة منها كحل للمشاكل العالقة بين الطرفين. تضمن الملتقى جلستين:
ركزت الجلسة الأولى التي أدارها الأستاذ الدكتور خميس البدري على واقع العلاقات، حيث قدم فيها الأستاذ الدكتور عامر حسن فياض هندسة بناء الدولة والحكم الرشيد.
بعد ذلك، ناقش البروفيسور شيرزاد أحمد النجار العلاقة بين الحكومة الاتحادية وحكومة اقليم كوردستان وفقاً للدستور العراقي.
كما أن تأثير وطبيعة تقسيم السلطات بين حكومة إقليم كردستان والحكومة الاتحادية فيما يخص التنمية المستدامة موضوعا آخر لهذه الجلسة تناولتها الدكتورة خنساء محمد جاسم الشمري.
ثم تناول الاستاذ الدكتور خيري ابراهيم الخلاف المالي القائم بين الحكومة الاتحادية وحكومة اقليم كوردستان وفق دستور 2005. بالبحث.
تضمنت الجلسة الثانية:
-الأشكالية في العلاقة بين الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان - البروفيسور سردار قادر محي الدين
مستقبل العلاقة بين الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان، التحديات والفرص - أ.د. خالد عبد الله
جدلية العلاقة بين المركزية والفدرالية - د. عبد الحكيم خسرو
مدير الجلسة: د. شاخوان محمد صالح.
وبعد نقاش أكاديمي مكثف، انتهت الملتقى بتوزيع شهادات المشاركة ودروع التكريم على المشاركين من قبل جامعة صلاح الدين.
جدير بالذكر، قام مركز الدراسات السياسية والاستراتيجية بتنظيم وإدارة هذا الملتقى العلمي.