پێداویستیەكانی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی
1. بڕوانامەی بەكالۆریۆس (بە مەرجێك نمرەی لە 60% كەمتر نەبێت).
2. بڕوانامەی ماستەر بە نمرە.
3. فەرمانی زانكۆیی بەخشینی دوا بڕوانامە (ماستەر یان دكتۆرا).
4. یەكسانكردنی بڕوانامە (ماستەر یان دكتۆرا) بۆ ئەو بەڕێزانەی خوێندنیان لە دەرەوە تەواو كردووە.
5. بڕوانامەی خولی پێداگۆجی و فەرمانی زانكۆیی بەشداربوونی لە خولی پێداگۆجی (یان خولی ڕێگاكانی وانە ووتنەوەی پێشتر).
6. بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی:-
- بڕوانامەی خولی سەنتەری زمان.
- بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی تاقیكردنەوەی (IELTS ، PTE ، TOEFL-IBT ، TOEFL-PBT ) بە مەرجێك دەبێت (3) ساڵ بە سەر بڕوانامەکەیان تێپەڕ نەبوو بێت وە ڕاست و دروستی بۆ كرابێت.
7. پوختەی ڕاژە بۆ ئەوانەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەوام دەكەن.
8. پشتگیری پێدانی نازناوی زانستی لەو شوێنەی كە كاری تیادا دەكات.
9. پەراوێزی (هامش) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی لەسەر نوسراوی پشتگیری.
تێبینی :-
1. بۆ وەزارەتی پەروەردە / پێویستە بابەتی پریزینتێشن بابەتێكی زانكۆ بێت، نابێت بابەتی وەزارەتی پەروەردە بێت.
2. پێویستە بابەتی پریزینتێشن چاپ بكرێت و ئامادە بكرێت پێش سمینار.