
دوای كۆتایی هاتنی سێ مۆدیوڵ له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، ڕۆژی یه‌ك شه‌مه ڕێكه‌وتی 2/6/ 2024 ده‌ستكرا به مۆدیوڵێكی نوێ له خولی ده‌یه‌می پێداگۆجی به ناونیشانی (Student Center Approach) كه ئه‌م مۆدیوڵه له لایه‌ن (د.ولاء غازی دزه‌یی) وه ( د. دیار صلاح الدين علی ) پێشكه‌ش به به‌شداربوان ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی خوله‌كانی پێداگۆجی شه‌ش مانگه وه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه شه‌ش مۆدیوڵی جیاواز ده‌خوێندرێت كه هه‌ر مۆدیوڵێك بۆماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت.