
لە میانى سەردانەکەى دا بۆ لیتوانیا د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و شاندە یاوەرەکەى کە پێکهتوون لە د. نەبیل حوسێن سەرۆکى بەشى پیشەسازى و د. هەڤاڵ جەبار سەرۆکى بەشى روپیوان و د. شوکر قەرەنى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى شارستانى سەردانى زانکۆى تەکنەلۆژى ڤیلینسى وڵاتى لیتوانیا کردو لە لایەن پرۆفیسۆر ئەلخۆنماس داینۆناس و خاتوو د. ئاستا رادز یفسین یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆبۆ پلان ،خاتوو ئەلیگسندرا سۆکۆلۆڤا یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى پەیوەندییە کان ، پێشوازییان لێکرا .
لە سەرەتادا سەرۆکى زانکۆ پێناسێکى زانکۆى سەلاحەدینى کردو تیشکى خستە سەر رەوشى کوردستان و پرۆسەى ریفراندۆم و سەربەخۆ بوونى کوردستان ، دواتر تاوتوێ ى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکانى کرد لە بوارى توێژینەوەو خوێندنى باڵاو سەرپەرشتیارى هاوبەش و سازدانى کۆنفرانس و سەردانى مامۆستایان بە ئامانجى زانستى ’ ئینجا بانگهێشتى سەرۆک و یاردەدەرانى سەرۆکى زانکۆى ناوبراو کرا کە لە مانگى ئاداردا سەردانى زانکۆى سەلاحەدین بکەن .
هەروا زانکۆى تەکنەلۆژى لیتوانیا هەموو ئامادەییەکى خۆیان نیشاندا بۆ پێشکەش کردنى هەموو هاوکارییەک . لە کۆتاییشدا دیارى زانکۆى سەلاحەدین پێشکەش بە سەرۆکى زانکۆى ناوبراو کرا .