لە دیوانى سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە دکتۆر بەشیر حەداد (جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق)ی کرد.
لە سەنتەری رۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین وۆرک شۆپێک بەرێوەچوو سەبارەت بە پەرەپێدانی پرسە کارگێریەکانی زانکۆ.
بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوەبەرە گشتیەکانی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی کرا لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندى کونسڵگەرى کۆمارى کوریا لەهەولێر کرد، کە پێکهاتبوو لە جۆى کوانژین کونسڵى کۆریا و شاندى یاوەرى سەرەتا سەرۆکى زانکۆ بەکورتى باسێکى مێژوویى زانکۆ
لەمەراسیمێکی شایستەدا لە سەنتەری رۆشەنبیری، زانکۆی سەلاحەدین رێزلێنانی تایبەتی بەخشیە ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی لەماوەی ئەم ساڵدا ئەرکەکەیان تەواوبوو و خانەنشین بوون.
زانکۆی سەلاحەدین دوای ئەوەی ئامادەکاریەکی تەواوی کرد بۆ چوونە پێشبرکێ لەگەل زانکۆ جیهانیەکان بە گشتی و زانکۆکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی. بۆیە بەشێوەیەکی بەرچاو توانیویەتی لە ئامانجەکانی نزیک بێتەوە.
دوای ئەوەی شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی رێکخراوی داد سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیان کرد و کارەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رێزلێنانی تایبەتی بەخشیە ئەم شاندە بەرامبەر ئەرک و ماندووبونیان.
شاندێکی تایبەتی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ (پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی) سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیای کرد بە مەبەستی پەرەپێدانی بە پرۆژەیەکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆتسدامی ئەڵمانی و زانکۆی تیشک و زانکۆی کاسۆلیک.
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۱٥-۷-۲۰۱۹ کۆبونەوەیەکی ستراتیژی بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.د.جوهر فتاح و پ.ی.د.مستەفا عطار) جێگرانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (م.بەشدار عبدالخالق خوشناو ) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و (پ.ی.د.سیروان عارەب صادق) ڕاگری کۆلێژ
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک کونسلی گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەرێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین بروانامەی رێزلێنانی بەخشیە بەرێز مورتەزا ئابادی (سەرکونسلی گشتی کۆماری ئیسلامی ئیران).