
د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدی کرد، کە پێکهاتبوون لە کیو یۆنگ راگری کۆلیژی پزیشکی گشتی و بریتا بارۆن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و جو مارک بەڕێوەبەری جێبەجێکارو ستان بلید راگری کۆلیژی کشتوکاڵ و ژینگە. لە دیدارەکەدا شاندی میوان داوای هاوکاری و کارئاسانیان لە زانکۆی سەلاحەدین کرد، بەمەبەستی کردنەوەی لقێکی زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدی لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکی زانستی و ئەکادیمی دەربڕی بە ئامانجی پێشخستنی ئاستی زانستی و بەردەوام بوونى پەیوەندییە ئەکادیمییەکانیان.
لەبەشێکی قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆ دڵنیایی دایە شاندی میوان کە لە رووی ئاسایشەوە هەرێمی کوردستان ئارامە و لە هەنگاوە زانستییەکانی بەردەوامە.
بەروار :٢٠١٦/١٢/١٣