![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/65_01504657608.gif?itok=0s4KyOAX)
به‌مه‌به‌ستى هاوكارى زانستى و ئه‌نجامدانى ۆركشۆپى هاوبه‌ش ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه بهرِێوهبهرى په‌یمانگاى فه‌ره‌نسى بۆ رۆژههلاَتى ناوهرِاست ( ئیر هارد كینلى ) سه‌ردانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد و له‌لایه‌ن د . ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆوه پێشوازی لێكرا ،
، له دانیشتنه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بونى د. محه‌مه‌د رشید موختار یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرِى و دارایى، هه‌روه‌ها بهرِێوهبهرى رێكخراوى ( IFPO ) له‌شارى هه‌ولێر بهرِێوه چوو ، باس له ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى ۆركشۆپێكى هاوبه‌ش كرا كه له‌ساڵى ئه‌كادیمى داهاتودا بۆ زیاتر له سى قوتابى ماسته‌ر و دكتۆرا بهرِێوه ده‌چێت ، شایانى باسه ئه‌و قوتابیانه لهولاَتهكانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه دێنه كوردستان و توێژینه‌وه‌كانیان تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان له‌بواره‌كانى ئابورى - ئاو‌و ئاوهرِۆ - بازرگانى - رامیارى و په‌یوه‌ندییه‌كان لایه‌نه‌كانى ته‌واوكارى له‌ناوچه‌كه‌دا