د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پێشوازی له شاندێكى فه‌ره‌نسی كرد، كه پێكهاتبوون له د. ستیڤان له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی فه‌ره‌نسی و د. بۆریس جیمس شاره‌زا له‌مێژووی كورد له‌سه‌ده‌ى سێزده‌هه‌می سه‌رده‌می مهماملیكه كان و د.جیسیكا شوێنه‌وارناس له سه‌نته‌ری رۆشنبیری كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسی(IFPO) له هه‌ولێر.
له‌و دیداردهدا كه بهرِێوهبهری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئاماده‌بوو، باس له په‌یوه‌ندی رۆشنبیریی و ئه‌كادیمی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و وڵاتی فه‌ره‌نسا كرا، به‌تایبه‌ت له بواری مێژوو و شوێنه‌وارناسی و سه‌ره‌په‌رشتی كردنی هاوبه‌ش بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا.