![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/248_01504657609.jpg?itok=darRnGyh)
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌واری له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات پێشوازیكرد له شاندێكی كونسولخانه‌ی میسر له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر فه‌همی كونسلی كۆماری میسر‌و شاندیكی یاوه‌ری، له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی زانكۆ وێرِای به‌خێرهێنانی شاندی میوان و پیرۆزباییكرد له كونسولی نوێ میسر له هه‌ولێر، كورته باسێكی له‌سه‌ر ره‌وشی خوێندنی بالاَ له هه‌رێمی كوردستان به گشتی كرد‌و دواتر هاته سه‌ر قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی گه‌وره زانكۆكه‌ی كوردستان زانكۆی سه‌لاحه‌دین، لهچوارچێوهشهدا تیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغبهندیهكانی دیزاینی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه برِیارهوایه دوای چاره‌سه‌ربونی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی كوردستان ده‌ست به قۆناغی جێبه‌جێكردن بكرێت له رووی ته‌لارسازی. له‌به‌رامبه‌ردا كونسولی میسر له هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی دهربرِی له پێشكه‌وتنه زانستی و ئه‌كادیمی و ئابووری و سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان میسر‌و هه‌رێمی كودستان به‌تایبه‌ت زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا، له‌لایه‌كی دیكه گرفتی پێدانی ڤیزا به قوتابیانی خوێندنی بالاَ له زانكۆكان میسر خرایهرِوو به هیوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ئه‌گه‌ری هاتنی وه‌زیری ئه‌وقافی میسر‌و شیخی ئه‌زهه‌ر كرا كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین بانگهێتی كردووهن، كه برِیار وایه دوای هێوربونه‌وه‌ی قه‌یرانه دارایی و سیاسییه‌كانی میسر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بەروار :٢٠١٥/٢/١٢