پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازیكرد له هتیوشی كوزاكی سكرتێری یه‌كه‌م له باڵوێزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا كرد. له دانیشتنێكدا وێرِای به‌خێرهێنانی ناوبراو سه‌رۆكی زانكۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ژاپۆن كرده‌وه به ئامانجی ئاڵوگۆرِی ئه‌كادیمی و كه‌ڵك وه‌رگرتنی له پێشكه‌وتنی زانكۆ ژاپۆنییه‌كان، سه‌رۆكی زانكۆ پێشنیاری ئه‌وه‌شی خستهرِوو بۆ هتیوشی كوزاكی كه قوتابیانی كوردستان سود له زه‌ماله‌ی زانكۆ ژاپۆنیه‌كان كه بۆ عێراق ته‌رخانكراوه وه‌ربگرن، له به‌رامبه‌ردا سكرتێری یه‌كه‌م له باڵوێزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كرد‌و به خۆشحاڵیه‌وه پێشنیاری سه‌رۆكی زانكۆ پهسهندكردو رایگه‌یاند كه قوتابیانی كوردستان بۆ خوێندنی بالاَ ده‌توانن سود له زه‌ماله‌ی ژاپۆنی بۆ عێراق وه‌ربگرن و داوا پێشكه‌ش بكه‌ن له هه‌ولێریش چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها برِیاریشه مانگی یازده شاندێكی ژاپۆنی بۆ پێشكه‌شكردنی سمینارێك له زانكۆ له باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی ژاپۆن و له بواری خوێندنی بالاَو بواره جۆراوجۆره‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌شداریكردنی كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كان كرا له دروستكردنی پرِۆژهی كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كاتی جێبه‌جێكردنیدا
شیاوی باسه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر محه‌مه‌د ره‌شید موختار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێرِی و دارایی ئاماده‌بوو.