به ئاماده‌بونی پ.ی.د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی زانكۆكاندا كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنهرِهتی له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین - هه‌ولێر دیداری به‌خێوكارانی قوتابی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان بهرِێوهچوو، ئه‌م دیداره‌ی به‌خێوكارانی قوتابیان كه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی زانكۆكاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت به مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه و خێزان و به‌خێوكاران به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به رێنماییه‌كانی زانكۆ و گفتوگۆی كراوه له نێوان مامۆستایان و به‌خێوكاران و خستنهرِووی كێشه و گرفته‌كان و پێشنیار و راسپارده بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كۆلێژ و زیاتر گرنگیدان بۆ رۆڵی كه‌سوكاری قوتابیان له سه‌ركه‌وتن و ته‌واوكردنی پرِۆسهی فێركردن و په‌روه‌رده. هه‌ر هه‌مان رۆژ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی قوتابیانی گشت به‌ش و قۆناغه‌كان كۆبویه‌وه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بیروبۆچوون و كێشه و گرفتی قوتابیان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو، له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی دا سه‌رۆكی زانكۆ به‌شداری هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ منداڵه ئاواره‌كان كرد كه له لایه‌ن كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنهرِهتی راگه‌یه‌نراوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.