
ڕێككهوتی ٤ـی ۹ـی ۲٠۲٤ له هۆڵی ڕۆشنیبیری به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و "بڵند اسماعیل" به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و " پ.د.حسێن سعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و مامۆستایان و گه‌نجان كلیپی خهوهخهیاڵهی هونه‌رمه‌ند ( سروود حاته‌م ) ناسێندرا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له چوارچێوه‌ی پشتگیریكردنی قوتابییانی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان پاڵپشتی دارایی له‌و پڕۆژه‌یه كردووه بۆ مه‌به‌ستی گرنگیپێدانی زیاتری قوتابییانی به‌شی میویك.
له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هونەر بوارێکی فرەلایهن و بەربڵاوە هه‌موو چین و توێژێكی کۆمەڵگا چێژی لێوەردەگرێـت، ئامانجی هونەر هۆشیار كردنەوەی مرۆڤەو بە بەشێکی گرنگی ژیان دادەنرێت و تێکەڵاوی هەموو بوارەکانی ژیانمان بووه و ناوتوانین ده‌ستبه‌رداری بین.
هونه‌ر بەسەرجەم ڕەهەندەکانییەوە، بەو چالاکیی و بیرۆكانه‌ی کەسێک، یان گرووپێکی دیارکراو داده‌نرێـت، کە بە به‌رهه‌مێكی جیاواز كه‌سی سه‌ركه‌وتوو لە خەڵکی ئاسایی جیاده‌كاته‌وه، هونەر به پایە و بناغەی کۆمەڵگا داده‌نرێت و دەتوانێت کاریگەری زۆر لەسەر کۆمەڵگا و بیركردنه‌وه‌ی خەڵک دروست بكات.
به‌خێربێن بۆ ڕێوڕه‌سمی ناساندنی كلیپی خهوهخهیاڵهی هونه‌رمه‌ند ( سروود حاته‌م )، دڵخۆشم ڕۆژانه له شوێنه گشتییه‌كان و كۆمپانیا و دامه‌زاروه حكومی و ناحكومییه‌كانی گه‌نج و لای به‌توانا ده‌بینم و لێم نزیك ده‌بنه‌وه و خۆیان ده‌ناسێنن و ده‌ڵێن ئێمه ده‌رچووی زانكۆی سهلاحهدینین و له ئێساتا له‌سه‌ر كاری خۆمانین و كارمان ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌رفرازم به‌رهه‌می ماندووبوون و شه‌ونخونی مامۆستاكان و ده‌سته‌ی كارگێری كۆلێژه‌كان ده‌بینم و ده‌رچووه‌كانی كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پێگه‌و شوێنی باشی كارگێڕی و حزبی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی كارده‌كه‌ن.
بایه‌خدان به قوتابییان و گه‌نجان ئه‌ركی له پێشی ئێمه بووه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتگیریكردنی دارایی و كارگێری و مه‌عنه‌وی سه‌رجه‌م قوتابییان و ده‌رچووان به‌بێ جیاوازی،
قوتابییانی ئازیز، ده‌رچووان و گه‌نجانی خۆشه‌ویست، ئێوه هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ن، با لێره‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڵێن و سۆزی وه‌فاداری بۆ گیانفیدایی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردنی به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و ببینه چقڵی چاوی ده‌ژمنانی گهلهكهكهمان.
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی و بەڕێوەبەرایتی گشتی هونەر و لێژنەی ڕێکخستنی هونەرمەندانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌ماهه‌نگ بوون له‌م پڕۆژه‌ی هونه‌رییه
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر