
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ، پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی سێنێرگی تایبەتی رووسی کە پێکهاتبوو لە ئێلێنا ئەندرێغنا بەرپرسی بەشی نێودەوڵەتی و میخائیل کودینۆف بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتیەکان لە زانکۆکە، لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستەسەر رەوشی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و قۆناغبەندییەکانی مێژووی زانکۆی سەلاحەدین و ئاستی پێشکەوتنی زانستی زانکۆی سەلاحەدین لە ریزبەندی زانکۆ عێراقی و کوردستانیەکان، شاندەکەش مەبەستی سەردانەکەیان بۆ زانکۆی سەلاحەدین خستەڕوو کە نیازیان هەیە ئۆفیسێکی ئەکادیمی و زانستی بە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین لە هەرێمی کوردستان بکەنەوەو ئاسانکاری بۆ قوتابیانی کورد بکەن لە زانکۆی سێنێرگی تایبەتی رووسی لە خوێندنی باڵا لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها لە دانیشتنەکەدا باس لە ئەگەری واژووکردنی یاداشتنامەی لە یەکگەیشتن کرا تا ئەو یاداشتنامەیە ببێتە بنەمایەک بۆ ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و ئەنجامدانی چالاکی زانستی لە شێوەی کۆنفڕانس و توێژینەوەی هاوبەش و کردنەوەی خولی راهێنان و فێربونی زمانی رووسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بەروار :٢٠١٦/٣/٢٩