ئەمڕۆ ١٦ نیسان ٢٠١٥لە شاری ڕێکسام لە وێڵز، بەریتانیا، پرۆفیسۆر ئیبراهیم حەمەڕەش ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا مێوانی زانکۆی گلیندۆر بوو و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە پرۆفیسۆر گراهام ئەپتۆن گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کردو دەربارەی پرۆژەای دکتۆرای سپلیت سایت و ناردنی قوتابیانی دکتۆرای وەجبەی داهاتوو بۆ ماوەی ٣-٦ مانگ بۆ ئەو زانکۆیە و ناردنی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی باڵا بۆ کۆرسی زمانی ئینگلیزی لە هاویبندا و بەشداریکردنی تۆژەرانی زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفرانسەکانی کە زانکۆی گلیندۆر ئەنجامی دەدات. هەروەها ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدین بۆ پشتگیریکردن و مێوانداریکردنی تۆژەرانی زانکۆی گلیندۆر کە تۆژینەوەکانیان دەربارەی کوردستان لە بواری جینۆساید و گۆڕەبەکۆمەڵەکان و سایکۆلۆجیەتی خەڵک دوای ئەنفال و هەڵەبجەو شەنگاڵ شوێنەوارناسیدا. هەروەها لە گەشتەکەیدا پرۆفیسۆر ابراهیم حەمەڕەش یارەیدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا چاوی بە م بەڕیزانە کەوت: پرۆفیسۆر پیتەر ئەکسل، جێگری یاریدەدەری چانسلەر، پرۆفیسۆر برایان فۆکسۆن بەڕێوبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، سۆزان ریلێێ سەرۆکی ئۆفیسی پەیوەندیە بزنسی و بەرزکردنەوەی داهات و، ئۆلگا ئێدوارد سەرۆکی یەکەی ئۆفیسی پەیوەندیەکانی روسیا و ئاسیاو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ، جۆ کۆرلێس بەڕێوبەری هاوکاری زانکۆکان و پرۆفیسۆر کۆلین شتولفێلدەر سەرۆکی بەشی تەلارسازی و پرۆفیسۆران ریچارد دەی و ئەلیسۆ ماکمیلان لە بەشی میکانیک و بەشی فرۆکەوانی پرۆفیسۆر لێلا لوککۆ سەرۆکی سەنتەری فێرکردنی زمانی دووەم.
لە کۆتاییدا رێکەوتنامەیەک لە نێوان هەردوو زانکۆ واژوو کرا بۆ کارکردنی هاوبەش.
بەروار : ٢٠١٥/٤/٢٠