
به ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەری رێکخراوی فەرەنسی و نوێنەرانی زانکۆکانی ئیشک و مووسڵ و بەغدا و زانکۆ لوبنانی لە تەرابلوس، وۆرکشۆپێک بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامی ماستەری هاوبەش لە بابەتەکانی ئەندازیاری و کەلەپووری شوێنەوارو کەلتووری لە کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین سازکرا. هەر لە وۆرکشۆپەکەدا دامەزراندنی کورسییەکی یونسکۆ لە بواری شوێنەوارو مەترسییەکانی راگەیاندرا. لە وۆرکشۆپەکەدا رێکخراوی یونسکۆ بە بەشداری مۆزەخانەی لۆڤەر چەند پرۆگرامێکی ئەکادیمی لەبارەی پاراستنی کەلەپووری شوێنەواری پێشکەش بە ئامادەبووانی کرد. شایەنی باسە رێکخراوی یونسکۆ یەکێکە لەو رێکخراوە نێودەوڵەتیانەی کە رۆڵی گرنگی هەیە لە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پاراستنی کەلەپوور و شوێنەواری.