
د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ شاندێکی پەیمانگای فەرەنسی
د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین ،پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای فەرەنسی لە عیراق کرد، کە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری گشتی سەنتەر (دکتۆر جان) و جێگرەکەی.
ئامانجی سەردانی پەیمانگە فەرەنسیەکە، پتەو کردنی پەیوەندییەکانی سەنتەری ناوبراوە لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکى زانکۆ،خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو پەیوەندیە پتەوەی لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین و سەنتەرە پێشکەوتووەکانی جیهاندا هەیە، لەم چوارچێوەیەدا بە گرنگی زانی کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەنتەری فەرەنسی لەعیراق زیاتر بەرەوپێش بچێت، بە تایبەت کە ئێستا بەرنامەیەکی تۆکمە هەیە بۆ وەرگرتنی قوتابی ماستەر و دکتۆرا لە فەرەنسا و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش هەیە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتن کە لەمانگی داهاتوودا، سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی هاوبەش سازبکەن لەسەر بابەتی شێوازی فرەیی لە شارستانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، ئەو تەوەرانەی لەو سیمپۆزیەمەدا کاری لەسەر دەکرێت، خۆی لە بابەتەکانی زانستە سیاسیەکان و ئەنترۆ پۆلۆژیا دەبینێتەوە، ئامانجی سەرەکی ئەو چالاکیە زانستیەش بەپلەى یەکەم، پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو دامەزراوەیە.
لەم رووەوە سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک بۆ سەرخستنی کاروباری ئەم سیمپۆزیەمە.