
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازیکرد لە شاندێکی کونسولخانەی سوودان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ کونسولی گشتی سوودان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر بەڕێوەچونی کۆبونەوەی ساڵانەی سەرۆک زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بە میوانداریەتی زانکۆی خەرتوم لە سوودان بەڕێوەبچێت کە ١٣ سەرۆک زانکۆی هەریبَمی کوردستان بەشداری لەو کۆبونەوەیە دەکەن، هەر لە دانیشتنەکە جەخت لەسەر ناردانی قوتابیانی کوردستان بۆ زانکۆکانی سوودان کرایەوە بە تایبەت بۆ خوێندنی ماستەر، لە کۆتاییدا کوسنلی گشتی سوودان بە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینی راگەیاند بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ شاندێکی زانکۆکانی کوردستان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بەتایبەت زانکۆی سەلاحەدین تا پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکانیان لەگەڵ زانکۆ کوردستانییە بەرەو پێشەوەبەرن و کەڵک لە ئەزمونی یەکتری وەربگرن.
بەروار :٢٠١٦/٨/٢٣