
پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی دکتۆر هیوا یاسین بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی پێشوازیکرد لە بانبانج ئەنتاریکسۆ کونسلی کۆماری ئەندەنوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری، لە دانیشتنێکدا باس لە پەیوەندییە دۆستانەى نێوان هەردوو وڵاتى ئەندەنوسیاو هەرێمى کوردستاندا کرا بە تایبەت لە رووى زانستى و ئەکادیمى، هەروەها تیشک خرایە سەر بەشداری زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفڕانسێکى نێودەوڵەتى زانستى هاوبەشی زانکۆى ـ ئیرلانگە لە سورابایا لە وڵاتی ئەندەنوسیا و UTM ی تەکنەلۆجی مالیزی کە دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو لە رۆژانی (١٨-١٩-٢٠ /٢٠١٧/٣) شەشەمین کۆنفڕانس ئەنجام بدرێت، شیاوی باسە ئەو کۆنفڕانسە دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و زانکۆی سەلاحەدین تێیدا بەشداریەکی کارای هەیە و ساڵی رابردوو پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆ، کە ١٦ پرۆفیسۆری زانکۆ یاوەری بون لە رۆژانی ١٦-١٠/١٧/ ٢٠١٥ بەشداریان کرد لە پێنجەمین کۆنفڕانس و زانکۆی سەلاحەدین بە ١٢ توێژینەوەی زانستی بەشداربوو لە پسپۆڕییەکانی کیمیا، بایەلۆجی، ماتماتیک، فیزیا و هەر لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا رێکەوتننامەیەکی لەیەکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئێرلانگەی ئەندەنوسی وەک سەرەتایەک بۆ هاوکاری زانستی واژووکرا، هاوشێوەی زانکۆی تەکنەلۆجی مالیزی کە رێکەوتننامەیەک لە بواری خوێندنی دکتۆرای سبلیت سایت و ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکان واژووکرابوو.
بەروار :٢٠١٦/٥/٩