
دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبونی دکتۆر محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کونسلخانەی گشتی کۆماری چیک لە شاری هەولێر کرد بە سەرۆکایەتی دکتۆر جارۆسلاڤ ریف جێگری کونسلی گشتی بۆ کاروباری ئابووری لە کوردستان و عێراق ، لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکانی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی کۆماری چیک کرا، بەتایبەت لە بواری جێۆلۆجی لە نێوان هەردوو زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئۆلۆمۆک چیکی.
شیاوی باسە لە دانیشتنەکەدا باس جێگری کونسلی گشتی کۆماری چیک بۆ کاروباری ئابووری لە کوردستان و عێراق بە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینی راگەیاند کە زانکۆی چارلسی چیکی نیازی هەیە چەندین کتێبی زانستی لە بواری جیاوازدا پێشکەش بە زانکۆی سەلاحەدین بکات.
بەروار :٢٠١٦/٣/٢٦