![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/355_01504657609.jpg?itok=_pXMOmBI)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی دکتۆر مەحمود خەیات سەرۆکی بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەروەردەو زانست و رۆشنبیری ناسراو بە یونسکۆUNESCO کە پێکهاتبوو لە ئاکسڵ پلات بەڕێوەبەری ئۆفێسی یونسکۆ لە عێراق و مەی ئەلشاعر بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی سێکتەری رۆشنبیری نوسینگەی یونسکۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان باس لە دانانی پێگەیەک chair بۆ زانکۆی سەلاحەدین لە پڕۆژو پڕۆگرامەکانی رێکخراوی یونسکۆ کرا لە هەرێمی کوردستان بوارەکانی خوێندنی باڵا لە دابینکردنی کورسی ماستەرو دکتۆراو دڵنیایی جۆریی و پڕۆگرامی خوێندن و توێژینەوەی زانستی و چەندین بواری دیکەی پسپۆڕی هەمەجۆر، هەروەها پێگەی زانکۆی سەلاحەدین لە بایەخدان بە فەرهەنگی کەلەپووری لەسەر ئاستی جیهان، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسی شاندی رێکخراوەکەی کرد کە بەهۆی گرنگی ئاستی زانکۆی سەلاحەدین لە بواری خوێندنی باڵا کە یەکێکە لە زانکۆ گەورەکانی کوردستان هەماهەنگی لەگەڵ یەکتری دەکەن و زانکۆش دەخەنە نێو پڕۆگرام و چالاکییەکانی خۆیان لە بواری زانکۆییدا، دکتۆر ئەحمەد دزەیی ئاماژەی بەوەشدا بوونی زانکۆی سەلاحەدین لەو نێو پڕٍۆگرامەدا بەرهەمی زانستی مامۆستایان و چالاکییە ئەکادیمیەکانی گشت کۆلێژەکان کە وایکردووە یونسکۆ متمانەی پێمان هەبێت.شیاوی باسە زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم زانکۆیە کە شوێنی لە یۆنسکۆ بۆ دابنرێت و لەسەر ئاستی عێراقیش دووەمین زانکۆیەو لە بواری cultural heritage یش یەکەم زانکۆیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی لە رێکخراوی یونسکۆی نێودەوڵەتی هەبێت.
بەروار :٢٠١٥/٦/٩