![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/371_01504657609.jpg?itok=iBYUbR2k)
بەمەبەستی دەربڕینی سوپاسگووزاری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و مامۆستایان و قوتابیان و کارمەندانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کونسولخانەی هەنگاریایانکرد لە شاری هەولێرو لەلایەن جابا فازاکینی سەرکونسوڵگەری ئەو وڵاتە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا بەناوی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسی وڵاتی هەنگاریایانکرد لە پشتیوانی دۆزی رەوای کوردو پشتگیرکردن لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کورستان. لەبەرامبەردا کونسلی هەنگاریا سوپاسی هەڵوێستی زانکۆی سەلاحەدینی کرد کە ئەو بوێرەی هەنگاریا بەرز دەنرخێنن و بەڵێنیشیدا هەمیشە پشتگیری کوردستان بن لە پێناو سەرخستنی دۆزە رەواکەی، ئەوەشی راگەیاند وڵاتەکەیان شانازی بە پێشمەرگەو کوردستان دەکات کە لە بری جیهان شەڕ دەکەن دژ بە داعش و بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆ هەنگارییەکان کرایەوە کە لە داهاتوودا رایەڵەیەکی ئەکادیمی و زانستی بێتە دروستکردن لە پێناو پێشەوەبردن و سوود وەرگرتنی ئەزموونی زانکۆ هەنگارییەکان.
بەروار :٢٠١٥/٦/١٦