لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی پێشوازیکرد لە شاندێکی کونوسولخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مورتەزا عیبادی سەرکونسولی ئێران لە هەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی ئێران و زانکۆی سەلاحەدین کرا، هەروەها جەخت لەسەر بەدواداچونەوە بۆ کارە هاوبەشە ئەکادیمیەکانی نێوانیانکراو بڕیاردرا بەم زووانە کار لەسەر چەندین تەوەرەی گرینگ بکرێت لەوانە کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە ناردنی شاندنی قوتابیانی بەشی زمانی فارسی لە کۆلێژی زمان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بۆ زانکۆی تاران خرایە بەرباس.
هەروەها بڕیاردرا کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ئێرانی لە بارەی بەرەنگاربونەوەی داعش ساز بکرێت. تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە پەیوەست بوو بە ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی هاوبەش لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی سنە لەبارەی ئاووسەرچاوەکانی ئاو. لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە بە زووترین کات بەدواداچونەوە بۆ ئەو چوار بڕیارە بکرێت و بە خێرایی لە ساڵی ئەکاددیمی ٢٠١٥-٢٠١٦جێبەجێبکرێت. شیاوی باسە یاریدەدەری راگری کۆلێژی زمان ماموستا تەلعەت تاهیر ئامادەی دانیشتنەکەبوو.
بەروار :٢٠١٦/١/٢٣