ئەم بەشە لەسەر ڕاسپارەدەی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە: (7768) لە 14/5/2005 ئاماژە بۆ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە: (8220) لە رێكەوتی: (27/4/2025) كرایەوە.
لەم بەشە جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و ڕاهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە ڕاگەیاندن بە جۆرێك پارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بکات.
تێكەڵكردنی گوتار و وتاری ئایینی بە ڕاگەیاندن هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەكی گشتی پەیوەندی پتەویان هەیە لە گەڵ گوتاری ئاینی و وتاری ڕۆژی هەینی هەیە و گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە ڕاگەیاندن و چۆنییەتی كار‌كر‌ن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان.
لە ئێستادا كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆریەكانی زانستە ئیسلامیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەش دەكەن، یان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئاینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەم بەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت.
ئەم بەشە زانستییە هەموو ئەم بابەتانە و زیاتریش لەخۆ دەگرێت بۆ دواڕۆژێكی پڕشنگدار لە گوتاری ئاینی لە هەرێمی كوردستان.
مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتن له به‌شى” وتارخوێنى و ڕاگه‌ياندنى ئايينى”له كۆلێژى زانستهئيسلامهكان
پێشكه‌شكردن بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى (نێر) و (مێ) ده‌بێت.
ده‌رچووانى لقه‌كانى (وێژهيى و زانستى و ئاماده‌يى ئايينى و پهيمانگاى ئه‌زهه‌ر و پهيمانگاى پێش نوێژ و ووتار خوێنى)
مافى پێشكهشكردنيان هه‌يه .
نابێت له (30) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى ڕاسته‌وخۆ، له (40) ساڵ
زياتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل
ڕيژهى( 40 %) بۆ ده‌رچووانى لقه‌كانى (وێژهيى و زانستى) بێت.
ڕێژه‌ى ( 60 %) بۆ ده‌رچووانى لقى ئاينى و پهيمانگاى پێش نوێژ و وتارخوێنى بێت
پێشكه‌شكردنى له رێگه‌ى وه‌رگرتنى فۆڕم ده‌بێت له تۆمارى كۆلێژ به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت قوتابى ده‌بێت سه‌ردانى كۆلێژى زانسته‌ئيسلاميه‌كان بکات
مه‌رجه قوتابى پێشكه‌شكار له تاقيكردنه‌وه وچاوپێكهوتن ده‌ربچێت
پێشكهشكارانى لقه‌كانى وێژهيى و زانستى ده‌بێت زانكۆڵاينيش پڕ بكه‌نه‌وه
قوتابى ده‌بێت فۆڕمى وه‌رگرتن له ماوه‌ى سێ رۆژ بگهڕێنيتهوه بۆ كۆلێژ.
دواكات بۆ پێشكه‌شكردن 10/8/2025 ده‌بێـت
ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن له 12/8/2025 رۆژى سێشه‌ممه له كات ژمێر (9) به‌يانى ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه له 13/8/2025 رۆژى چوارشه‌ممه له كات ژمێر (10) به‌يانى ئه‌نجام ده‌درێت
قوتابى ده‌بێت نيو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنى تاقيكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن ئاماده بێ