
بەڕێز (پ.ی.د.احمد انور دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى (پ.د.لزگین عبدى جمیل) سەرۆکى زانکۆى زاخۆ بەشدارى کۆبوونەوەى زیاتر لە (٢٠٠) سەرۆک زانکۆى چینى و ووڵاتانى عەرەبى دەکەن کە لە ووڵاتى ئوردن بە میوانداریەتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى و زانکۆى زەرقاى تایبەت ئەنجام دران لەو کۆبوونەوەیە باسکرا لە بەستنى پەیوەندى نێوان زانکۆکانى چینى و زانکۆکانى بەشداربوو هەردوو زانکۆى سەلاحەدین و زاخۆ بەشدارى سمینارەکان و گفتۆگۆ کرا لەگەڵ زانکۆکانى چینى بە مەبەستى ئەنجامدانى پەیوەندى لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتووەکانى ئەو ووڵاتە لەو بوارانەى گرنگى هەیە بۆ هەرێمى کوردستان، هەر لە میانى کۆبوونەوەکانى دەزگاى راگەیاندنى ووڵاتى چین چاوپێکەوتنێکیان ئەنجام دا لەگەڵ (پ.ی.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین کە باسى لە رەوشى زانستى هەرێمى کوردستان و ئەو پێشکەوتنانەى لەو دواییە ئەنجام دراوە و لە هەمان کات ئامادەیى زانکۆى سەلاحەدینى پیشان دا بۆ وەرگرتنى قوتابیانى ووڵاتى چین لە زانکۆى سەلاحەدین بۆ ئەو مەبەستە رێکەوتنامەیەک ئەنجام درا لە نێوان زانکۆى سەلاحەدین و پەیمانگاى چینى بۆ زمان کە بۆ ئەمساڵى ئەکادیمى سێ قوتابى ووڵاتى چین دەست بە خوێندن بکەن لە زانکۆى سەلاحەدین لە بوارى زمانەوانى، لە کۆتایى دیارى هەردوو زانکۆى سەلاحەدین و زاخۆ پێشکەش بە شاندى چینى و زانکۆى زەرقاى کرا .
بەروار :٢٠١٦/٩/٢٦